محەممەد جەواد زەریف: گۆڕینی نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكی ھەڵگیرسانی شەڕی 30 ساڵەیە
"ئەگەری گۆڕینی سنوورەكان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و گوتی ئەو گۆڕانكارییە دەستپێكی شەڕەكانی (ئارماگدۆن) یان ئاخر زەمانییە"

K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گۆڕینی سنوورەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكی شەڕيكی 30 ساڵەیە لە ناوچەكەدا.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گوتارێكیدا لە زانكۆی میللی ئۆستۆرالیا ھۆشداریدا لە ئەگەری گۆڕینی سنوورەكان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و گوتی ئەو گۆڕانكارییە دەستپێكی شەڕەكانی (ئارماگدۆن) یان ئاخر زەمانییە.
زەریف دەشڵێت: ئەوانەی باسی گۆڕینی نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕینی سنوورەكان دەكەن با بڵێن كە دەیانەوێت چۆن ئەو سنوورانە بكێشنەوە.
محەممەد جەواد زەریف گوتیشی: بە دڵنیاییەوە گۆڕینی سنوورەكان گۆڕانكارییەكان دەستپێكی شەڕێكی 30 ساڵەیە، بۆیە نابێت بەھیچ شێوەیەك بخرێتە بەر باس.
لە دوای شەری داعش گۆڕانكارییەكانی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕینی سنوورەكان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووەتە باسێكی گەرم.