قوباد تاڵەبانی: ئێمە نەوەستاوین بەزەیمان بەخۆمان نەھاتووەتەوە داوای ھاوكاریبكەین

"ئێمە دەستمان بە بەرنامەیەك كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە، دڵنیام ئێمە دەتوانین سەربكەوین، لەو بەرنامەیەیی كە دامان ناوە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5181fea0-99fa-40e0-bd4a-f93c16a66e37/qubad%20talabani.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دووەمین رۆژی دیداری سلێمانی رایگەیاند، ئێمە نەوەستاوین بەزەیمان بەخۆمان نەھاتووەتەوە داوای ھاوكاریبكەین.

  قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "دڵنیام دۆستەكانمان چارەسەركردنی كێشەی دارایی لە ئەولەویەتی  چارەسەركردنەكانمان دەبێت، ئێمە وەكو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەرنامەو پلانێكی تۆكمەمان ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە من لێرە باسی ھەرێمی كوردستان دەكەم،  ئێمە نەوەستاوین بەزیمان بەخۆمان نەھاتووە، نەھاتووین ھیچ نەكەین و ھەر دواوی ھاوكاری بكەین، روو لە بەغدا بكەین و بە ھاوپەیمانانمان بڵێین فریامان بكەون، ئێمە دەستمان بە بەرنامەیەك كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە، دڵنیام ئێمە دەتوانین سەربكەوین، لەو بەرنامەیەیی كە دامان ناوە".

قوباد تاڵەبانی گوتیشی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە پلانی ھەیە، بێگومان لە یەك كاتدا چەند شەپۆڵێك لە ئێمەیدا، سەرەڕای ئەوە ھەڵەكانی خۆمان و زیادبوونی حكوومەتەكەمان زیادبوونی خەرجییەكانمان ئێمە باوەڕناكەین بە رۆژێك و دووان بە بڕیارێك چارەسەر بكرێن، بۆیە پلانەكەی ئێمە ھەم مەودای درێژ و ھەم مەودای كورتمان ھەیە، ئێمە ناچار بووین ھاوسەنگی لە نێوان داھاتمان و خەرجییەكانمان دروستبكەین".

قوباد تاڵەبانی گوتی: "شاراوەنیە بۆ ئامادەبووان و جیھان دابەزینی نرخی نەوت كاریكردووەتە  سەر  ھەموو ئەو وڵاتانەی كە پشتییان بە داھاتی نەوت بەستبوو توشی قەیرانی دارایی بوون، بەڵام ئێمە لە كوردستان و لە عێراقیشدا چەند تاسانێك لە ئیمەیداوە، بڕینی بوودجەی ھەرێمی كوردستان بوولە ساڵی 2014 لە لایەن عێراق، دوای ئەوە ھاتنی ھێزیكی تاریك پەرستی وەكو داعش ، كە تووشی جەنگێكی نەویستراوایكردین، دوای ئەو تاسانە تاسانێكی دیكەش لە ئێمەیدا ئەویش ھاتنی ملیۆنێك و 800000 ھەزار پەنابەر كە روویان لە ھەرێمی كوردستانكرد، خەڵكی خۆڕاگری كوردستان حكوومەتی ھەرێم باوەشی بۆكردنەوە، ئەوە بەس نەبوو رۆژ بەرۆژ نرخی نەوت دادەبەزێت لە جیھاندا، ئەو ھەموو كێشەیەی كە لەدەستی ئێمە نەبوون لە دەرەوەی ئیرادەی خۆمان بوون ھەندێ كێشەش بەدەستی خۆمان دروستمانكرد، بە كێشە سیاسیەكەشمانەوە ئەو كێشانە كاریگەری راستەوخۆیان ھەبووە لە سەر دۆخی سیاسی و ئابووریی ".

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "دەتوانم بڵێم مەترسی ھەرە گەورە بۆ عێراق نە داعشە  نەسیاسیە بەڵكو كێشە داراییەكەیە، كە تۆ ئابووریت رووخا ناتوانی شەڕكەی گرێبەستی كۆمەڵایەتی تێكدەچێ كێشەی سیاسییت پێ چارەسەر ناكرێت".