خهڵات بهسهر ژنانی چالاك دابهشكرا
بهتایبهت ئهو ژنانهی هاوكاری پێشمهرگهیان كردووه

K24 - ههولێر:
16 ژنی چالاكی پارێزگاكانی كوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەكان، بە تایبەت ئەوانەی لە شەڕی دژ بەداعش ھاریكاریی ھێزەكانی پێشمەرگە بوون، لەلایەن رێكخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی، خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا، ئامانجیشیان لەم كارە، ھاندانی تاكەكانی كۆمەڵگهیه بە تایبەتیش ژنان.
ژنانی قەڵخانی بەرگرین لە شەردا وئالاھەلگری ئاشتین لە ئارامیدا، ئەمانە ئەو ژنانەن لە بواری جۆراوجۆری وەك كۆكردنەوەی ھاوكاری و سەردانیكردنی ھێزەكانی پێشمەرگە، بە تایبەت لەم بارودۆخەی ئێستا كە شەڕ بەرۆكی نیشتمانی گرتووە، ھەمووكات یارمەتی پێشمەرگەیان داوە، ئهوان دڵشادن بە وەرگرتنی خەڵاتەكە و لەو بڕوایەدان، ھەموو ژنانی كورد لە ئێستادا شایانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەن و ئەوان تەنیا وەك نوێنەری ئەوان لێرەن.
ژنان كۆڵەكەی خێزان و كۆمەڵگهن، سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتی ئاشتیش، ئاماژەی بەو پێوەرانە كرد، بۆ خەڵاتكردن و ھەڵبژاردنی ئەم ژنانە و ئهو ژنانهی به نموونەی كۆمهڵگه وهسفكرد.
بەرگریكردن لە خاك، تەنیا ئەركی پێشمەرگە نییە، بەڵكو لەم بارودۆخەی ئێستا، ھەموومان قەرزداری پێشمەرگەین، ئەمە قسەی زۆرێك لەو ژنانە بوو كە خەڵاتكران.
بە بۆنەی یادەكانی ئادار و راپەرین، بۆ رێزگرتن لە خەبات و ماندووبوونی بەشێك لە ژنانی چالاك لە بوارە جۆراوجۆرەكان، بە تایبەتی پشتیوانی و ھاوكاری پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگری، رێكخراوی نێودەوڵەتی ئاشتی، خەڵاتی رێزلێنانی بە سەر 16 ژن دابەش كرد.