نێچیرڤان بارزانی: خوازیارین ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه فراوانتربكات
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما: ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان خوازیارن ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رفراوانتر بكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت و پێویستییەكی زیاتری بە هاوكاری لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە هەیە.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ئێستادا ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
له به‌رانبه‌ردا برێت مه‌كگۆرك دووپاتی كردەوە، ئەمەریكا لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان دووچاری قەیرانێكی سەختی دارایی بووەتەوە و ئەوان ئاگاداری ئەو دۆخە سەختەن و ئێستا تاووتوێی ئەوە دەكەن كە بە چ شێوەیەك بتوانن هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە.