چوار عێراقى له سويسرا به هۆى داعشه‌وه سزادران
دواى ساغبوونه‌وه‌ى تۆمه‌تى تێوه‌گلانيان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى، دادگايه‌كى سويسرا سزاى به‌سه‌ر سێ هاووڵاتى عێراقييدا سه‌پاند.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ساغبوونه‌وه‌ى تۆمه‌تى تێوه‌گلانيان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى، دادگايه‌كى سويسرا سزاى به‌سه‌ر سێ هاووڵاتى عێراقييدا سه‌پاند.
دادگاى فيدراڵى تاوانه‌كان، رايگه‌ياند، 3 كه‌س له‌و چوار عێراقييهى له دادگاى بيليهنزونا به تۆمه‌تى پيلاندانان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى دادگاييكران، سزايان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره، له سويسرا كه‌سانێكى عێراقى به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى دادگاييبكرێن.
درێژترين ماوه‌ى سزادانى ئه‌و كه‌سانه گه‌يشته چوار ساڵ و هه‌شت مانگ.
سێ له‌و ده‌ستگيركراوانه، له ناوچه‌يه‌كى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سويسرا له مانگى نيسان/ ئه‌پريلى 2014 ده‌ستگيركرابوون.
چواره‌م كه‌سيان له مانگى تهمموز/ يۆليۆى 2015دا ده‌ستگيركرابوو.
داواكارى گشتيى فيدراڵى سويسرا، تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ى خستبووه پاڵ ئه‌و چوار ده‌ستگيركراوه.
سويسرا له لايه‌ن ده‌زگا ههواڵگرييه جيهانييهكانهوه ئاگادار كرابوويه‌وه له هه‌بوونى هه‌وڵى تيرۆريستيى و به ئامانجگرتنى ئه‌و وڵاته.
لائيحه‌ى تۆمه‌تباركردنى ئه‌و كه‌سانه له 69 لاپه‌ڕ پێكهاتووه و تێيدا به‌ڵگه‌ى ورد سه‌باره‌ت به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان ئه‌و چوار كه‌سه و به‌رپرسانى رێكخراوى ئهلقاعيدهدا خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌ڵگه‌كان به‌شێكيان له فه‌يسبووك دهستكهوتوون و له چات‌دا ده‌سته‌واژه‌ى گوماناوى و سيمبوڵييان به‌كارهێناوه، وه‌ك "درووستكردنى نان"، كه ئاماژه‌يه بۆ درووستكردنى ته‌قينه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ى "شوتيى" به ماناى بۆمب و نارنجۆك، "بوك و زاوا" كه مه‌به‌ست لێى خۆكوژه‌كان بووه.
دادگا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ده‌سته‌واژانه مه‌به‌ستى نهێنيان له پشته‌وه بووه و ئاماژه‌ن بۆ ئاماده‌كارى به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان، سه‌ره‌تا دادگا په‌له‌ى نه‌كردووه و ويستوويه‌تى به‌ڵگه‌ى يهكلاكهرهوهى ده‌ستبكه‌وێت بۆ تۆمه‌تباركردنى ئه‌و كه‌سانه، به‌ڵام لايه‌نه ئه‌منييه‌كان دهستپێشخهرييان كردووه و به پاساوى پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتييان و به‌رگرتن له هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستيى ئه‌و چواركهسهيان دهستگيركردوون.
سه‌رچاوه: سويس ئينفۆ