هێزێكی مارێنزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشه

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هێزێكی شه‌ڕكه‌ری زه‌مینیی ئه‌مه‌ریكی، بۆ پاڵپشتیكردن له هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا گه‌یشته عێراق.
سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، هێزێكی شه‌ڕكه‌ری زه‌مینی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ر به یه‌كه‌ی 26ی مارێنز، گه‌یشتووه‌ته عێراق.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، راشیگه‌یاندووه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه شه‌ڕكردنه له دژی داعش و هاوكاریكردنی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.