مه‌ترسیی هه‌یه شه‌پۆڵێكی كۆچكردن له عێراق رووبدات
"له كۆی 861 ملیۆن دۆلار ته‌نها له 15% پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتووه"

K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه پێویسته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته دابین نه‌كرێن، ئه‌گه‌ر هه‌یه شه‌پۆڵی كۆچكردن و ئاواره‌بوونی عێراقییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسێ له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا رووبدات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه: بۆ یارمه‌تیدانی حه‌وت ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار عێراقی "له كۆی ئه‌و 861 ملیۆن دۆلاره‌ی داواكرابوو، ته‌نها له 15% پێگه‌یشتووه".
لاى خۆیه‌وه و له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له عێراق جۆن گینگ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بوونی "یارمه‌تییه مرۆییه سه‌ره‌كییه‌كان"ی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
جۆن گینگ گوتی: "له قه‌یرانی سووریا ئه‌وه‌مان چه‌ند مانگێك پێش كۆچكردن بینیی، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و هه‌ولێریش به‌منیان راگه‌یاندووه زۆر پێویسته یارمه‌تییه مرۆییه‌كان پێشكه‌ش بكرێن، ئه‌گه‌رنا رووبه‌ڕووی ئاواره‌بوونێكی گه‌وره‌تر و زیاتر ده‌بینه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد: "په‌ند له قه‌یرانی سووریا وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌بوونی دانیشتوان دووباره نه‌بێته‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "(دوای سووریی و ئه‌فغانییه‌كان) هاووڵاتیانی عێراقی رێژی له 16% ئه‌و كۆچبه‌رانه پێكدێنن كه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وه قسه‌كانی ته‌واوكرد و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه نیم كه پاره نییه".
گوتیشی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی داواكراوه بۆ یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، كه‌متره له‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له عێراق ده‌كه‌ن، ته‌رخانیان كردووه".
سه‌رچاوه: RTA له AFP