تاوانبارى كوشتاره‌كه‌ی سربرینیچا به 40 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا
له كۆی 11 تۆمه‌ت كارادایچ به 10 تۆمه‌ت ئیدانهكرا
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سهركرددهی سڕبی بۆسنه‌ی به 40 ساڵ زیندانیكردن حوكمدا.
به هۆی ئیدانه‌كردنی به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیی له نێویشیاندا "قه‌سابخانه‌ی شاری سربرینیچا"ی بۆسنه، دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای له هۆڵه‌ندا بڕیاریدا: "رادۆڤان كارادیچ سه‌ركرده‌ی سڕبی بۆسنه 40 ساڵ زیندانی بكرێت".
له كۆی 11 تۆمه‌ت، دادگای لاهای "رادۆڤان كارادیچ" سه‌ركرده‌ی سڕبی بۆسنه‌ی به 10 تۆمه‌ت ئیدانه‌كرد.
له نێو ئه‌و تۆمه‌تانه كوشتنی هه‌زاران كه‌س له موسوڵمانانی بۆسنه له قه‌سابخانه‌ی شاری "سربرینیچا"ی بۆسنه له ساڵی 1995. \
هه‌روه‌ها یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانی دیكه‌ی دراوه‌ته پاڵ كارادیچ به ئامانج گرتنی موسوڵمانان بووه له سه‌راییڤۆ له جه‌نگی بۆسنه له ساڵانی 1992 تا 1995.
له ساڵی 1996 رادۆڤان كارادیچ هه‌ڵات و دوای 11 ساڵ له به‌له‌گرادی پایته‌ختی سڕبیا ده‌ستگیرا كه خۆی له نێو كه‌سایه‌تی چاره‌سه‌ری روحانی شاردبوویه‌وه.
سه‌رچاوه: CNN