كچی كوردستان له واشنتۆن بوو
نادیا چیرۆكی تراژیدیای ژنانی ئێزدی ده‌گێڕێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نادیا موراد، كچه رزگاربووی ده‌ستی داعش، كه له ئێستادا كه نوێنه‌رایه‌تی كچ و ژنانی ئێزدی چیرۆكی تراژیدیای خۆی و سه‌دان ژنی ئێزدی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مجاره له شاری ئارلینگتۆنی واشنتۆن، باس له تراژیدیای خۆی ده‌كات.
كچی كوردستان له واشنتۆنه‌وه رایگه‌یاند، 11 كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه، به سه‌بی كراون و گواستراونه‌ته‌وه موسڵ.
نادیا گوتی: "ئه‌وان هه‌موو جار ئێمه‌یان له دادگای رێكخراوه‌كه ده‌كرده موسڵمان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان كچانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵیشیان به سه‌بی كردووه و له‌نێوان خۆیاندا كڕین و فرۆشتنییان پێوهدهكرن".