بان کی موون گەیشتە بەغدا
پەرلەمان ئەمڕۆ میوانداریی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

K24-هەولێر
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی موون، ئەمڕۆ شەممە، گەیشتە بەغدا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق میوانداریی بکات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیارە پەرلەمان میوانداریی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات، هاوکات لەگەڵ میوانداریکردنی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و سەرۆکی بانکی ئیسلامیی کە بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا.
میوانداریکردنی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و سەرۆکی بانکی ئیسلامیی بۆ تاوتوێکردنی پێداویستییەکانی شەڕی دژی داعش و قۆناغی دوای داعشە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.
هاوکات بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆرشی بەعس بکات ژمارە 100ی ساڵی 2000 ئەنجامبدات و پرۆژە یاسای وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش تاوتوێ بکات.
ئا: ئا ، ف