بانكی نێوده‌وڵه‌تی 250 ملیۆن دۆلار ده‌داته عێراق
بڕیاره سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات

K24 - به‌غدا:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی داعش دووپاتكرده‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تیش رایگه‌یاند به بڕی 250 ملیۆن دۆلار، هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌ك بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، ئه‌وان پاڵپشتی ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن له شه‌ڕی دژه تیرۆر و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌و وڵاته ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات و له سه‌رجه‌م عێراق مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگیرێن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی سه‌ردانی بان كی مون، بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی.
بان كی مون مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق روونكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، دۆسییه‌كانی سیاسی، ئابووری و دارایی و مافه‌كانی مرۆڤی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تاووتوێكردووه.
هاوكات یۆنگ كیم سه‌ركی گروپی بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لی مه‌ده‌نی، سه‌رۆكی گرووپی بانكه ئیسلامییه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كرد، رایانگه‌یاند، به‌بڕی 250 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه تازه‌ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، 40%ی خه‌رجییه‌كانی وڵاتییان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
هاوكات ئاشكرایكرد، عێراق چاوی له هاوكاری زیاتری وڵاتانه له شه‌ڕی دژی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كردووه‌وه‌ته، كه گرنگترینیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشته‌وایی نیشتمانی، فراوانكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و سه‌روه‌ری یاسا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر و بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی كونا