سه‌در هه‌ڕه‌شه ده‌كات
"به ته‌نهاش بم ده‌چمه ناوچه‌ی سه‌وز"

K24 - به‌غدا:
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به ته‌نهاش بم ده‌چمه ناوچه‌ی سه‌وز و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌م".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان به شێوازی "ئاشتییانه و هێمنانه" به‌رده‌وامییان ده‌بێت و تا كۆتاییش به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "سكای نیوز عه‌ره‌بیه" بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ته‌نهاش بێت ده‌چێته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و له‌وێ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دات.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بۆ چواره‌م هه‌فته به‌دوای یه‌ك، به‌شداری خۆپیشاندانه "ملیۆنییه‌كانی"ی شاری به‌غدای پایته‌خت ده‌كات و تێیدا داواكاری گۆڕانكاری له حكوومه‌ت و ئه‌نجامدانی چاكسازی له عه‌بادی ده‌كات.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵیش، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ری عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردووه.