خالید عه‌زیزی: چوونه نێو شه‌ڕ كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریی ده‌وێت
"به‌و په‌رشوبڵاوییه ئه‌گه‌ر گوندێكیش رزگاربكه‌ین زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین رایبگرین"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند چوونه نێو حاڵه‌تی شه‌ڕ كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریی ده‌وێت.
له میانه‌ی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆ خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24 گوت: "به‌و پهرشو بڵاوییه‌ی كه له نێو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه، به‌و ناكۆكیی و دووبه‌ره‌ی و سێ به‌ره‌یی و ئه‌و له‌ت بوونه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كێشاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه گوندێكیش رزگاربكه‌ین، زۆر به راشكاوی بڵێم زۆر ئه‌سته‌مه و زۆر زه‌حمه‌ته بتوانین رایبگرین".
خاليد عه‌زیزی گوتی: "هیوادارین ئه‌گه‌ر قسه له‌وه ده‌كرێت به‌دوای رێگاچاره‌ی نیزامی‌دا بڕۆین، له پێشدا ده‌بێت حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆك بین له‌سه‌ر ئه‌وه".
گوتیشی: "هه‌ر حزبه هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌یه، چوونه نێو حاڵه‌تی شه‌ڕه و سیناریۆی نیزامی كۆمه‌لێك مقهددمات و ئاماده‌كاریی ده‌وێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌نا خه‌ڵكی كوردستان ئێران دڵنیام هه‌روه‌كی له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئیستقبالیان له پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان كردووه، له داهاتووشدا هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".