هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه چوار به‌ڵێن ده‌دات
هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه له عێراق، به به‌شدارى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوويه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كارنامه‌يه‌كى تايبه‌ت ئاماده بكه‌ن له پێناو كاراكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و په‌له كردن له ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى وه‌زارى.
K24 – هه‌ولێر:

له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه هاوپه‌يمانێتييه‌كه ده‌ريكردووه، هاتووه:
ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى عێراقى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه و سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌باديش تێيدا ئاماده بووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق له رووى سياسى و ئه‌منييه‌وه تاوتوێكراون و هه‌موو لايه‌نه‌كانى ناو هاوپه‌يمانێتييه‌كه جه‌ختيان له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى نێوانيان كردووه‌ته‌وه له پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه، هاوپه‌يمانێتى نيشتيمانى به‌ڵێنى داوه:
1.له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا، گۆڕانكارى له كابينه‌ى وه‌زاريدا بكرێت.
2.دانانى خشته‌يه‌كى كاتى بۆ ده‌ستنيشانكردن و دياركردنى ده‌سته سه‌ربه‌خۆ و بريكارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتييه‌كان.
3.پشتيوانيكردن له پرۆسه‌ى چاكسازى.
4.ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياساى گرنگ كه يارمه‌تيده‌ر بن له بنياتنانى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تييه‌كان.