فه‌رمانده‌ی گشتیی پاسداران: ده‌خوازین له 25 ساڵی داهاتوو سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جووله‌كه ببینین
"بارودۆخه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شۆرشی ئیسلامیی به‌ره‌و پێش ده‌چن"

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) رایگه‌یاند بارودۆخی سووریا و یه‌مه‌ن و عێراق زۆرباشه و پاسدارانی ئێران و بارودۆخه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شۆرشی ئیسلامیی به‌ره‌و پێش ده‌چن, ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ده‌خوازین له 25 ساڵی داهاتوو سڕینه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام له نێویشیاندا قه‌واره‌ی جووله‌كه ببینین.
ليوا محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی پاسداران به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "هه‌روه‌ك سه‌ماحه‌تی فه‌رمانده‌ی شۆرشی ئیسلاميی گوتوویه‌تی، ئێمه هیوا ده‌خوازین به هاتنی 25 ساڵی داهاتوو سڕینه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام له نێویشیاندا قه‌واره‌ی جووله‌كه ببینین".
گوتیشی: "بارودۆخی سووریا زۆر باشه، له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستیش سیاسه‌تی رووسیا نه‌گۆڕاوه و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی به‌رگری هه‌یه".
فه‌رمانده‌ی گشتیی پاسداران كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌دموری به ئاماژه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگیی رووسیا له‌گه‌ڵ سووریا دانا و گوتی: "هه‌تا شۆرشی ئیسلامیی هه‌بێت ئه‌وا به‌رگریكردنیش به‌رده‌وامده‌بێت".
ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ره‌ی به‌رگری راهێنانه بۆ پڕچه‌ككردن و ئاماده‌كردنی جیهانی ئیسلامیی دژی دوژمنانی، بارودۆخه‌كانی ئه‌مڕۆش له عێراق و یه‌مه‌ن و سووریا باشن و بارودۆخه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شۆرشی ئیسلامیی به‌ره‌و پێش ده‌چن".
سه‌رچاوه: ئاژانسیی فارس، و: م.ح