ئه‌ردۆغان: كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ ئۆباما ده‌كه‌م
"له‌سه‌ر داوای ئۆباما زیاتر له 50 سه‌رۆك به‌شداری له لوتكه‌ی ئاسایشی ئه‌تۆمیی ده‌كه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند له كاتی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی ئاسایشی ئه‌تۆمیی له واشینتۆن ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گفتوگۆ ده‌كات.
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وێت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیستانبوڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌روه‌ك له لوتكه‌ی گرووپی 20 دیدارمان كرد، هاوڕێكانمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئۆباما رێكخستووه".
له تشرینی دووه‌می رابردوو، سه‌رۆكی توركیا و ئه‌مریكا له میانه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی گرووپی 20 له توركیا كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكی توركیا زیاتر گوتی: "له‌سه‌ر داوه‌تی ئۆباما زیاتر له 50 سه‌رۆك ئاماده‌ی لوتكه‌كه ده‌بن و له‌گه‌ڵ زۆربه‌شیان وتوێژ ده‌كه‌ین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ ئۆباما گرێده‌ده‌ین".
رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ئه‌ردۆغان له نێو ئه‌و 50 سه‌رۆكانه‌ی جیهان ده‌بێت كه ئاماده‌ی لوتكه‌ی ئاسایشی ئه‌تۆمیی ده‌بێت له واشینتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا.
له نێو میدیاكانی توركیا پێشبینیی ئه‌وه‌كرا ئایا سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه یان نا؟.
هه‌ندێك له میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه له نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆباما نه‌كرێت "لێدانێكی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌مریكایه".
توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانێتیی باكووری ئه‌تڵه‌سی و به‌شێكه له‌و هاوپێمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ش كه ئه‌مریكا دژی داعش له عێراق و سووریا سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته جیاوازییه‌كی توندییان هه‌یه ده‌رباره‌ی هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز ئه‌مریكا پشتیوانی له هێزه كوردییه‌كان ده‌كات و توركیاش ئه‌و هێزانه به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین، واشینتۆن ره‌خنه‌كانی له توركیا زیادیكردووه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوویدا، جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی: "به تۆقاندنی راگه‌یاندن و تۆمه‌تباركردنی ئه‌كادیمییه‌كان به ناپاكیی، توركیا نموونه‌یه‌كی خراپ له ناوچه‌كه له‌نگه‌ر ده‌كات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز،
ئا: هاوار+ م.ح