له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆی دهۆك پانێلێك سازده‌كات

مامۆستایانی زانكۆ ده‌ڵێن: ده‌رفه‌ته‌ ره‌خساوه‌

K24 - دهۆك:

ئێستا لە باشووری كوردستان، ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی یەكێكە مژاره‌ گه‌رمه‌كانی رۆژ، له‌م رووه‌شه‌وه‌ بە بڕوای ئەكادیمیی و سیاسەتڤانان بارودۆخی كوردستان لەبارە بۆ ریفراندۆم سەربەخۆیی و بەڵكو بە دەرفەتێكی گونجاویشی دەزانن، باس لەوەش دەكەن دۆخی ئێستا بە ھەموو شێوەیەك لەبەرژەوەندی گەلی كورد دایە.

له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، مامۆستا و شاره‌زایانی زانكۆكانی كوردستان پانێل و دیداری تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، مامۆستایه‌كی زانكۆی دهۆك، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كوردستان له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ بۆ ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی.

مامۆستایه‌كی دیكه‌ی زانكۆی دهۆك، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ باشترین كارت داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان، له‌ بابه‌تی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌كاریبهێنێت.

Fly Erbil Advertisment