"چاپی هه‌ولێر"ی رۆنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست ده‌رده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م ژماره‌ی چاپی هه‌ولێری رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوكرایه‌وه، له پاڵ ژماره‌یه‌ك گه‌وره شاری دیكه شاری هه‌ولێر، توانی ببێته شاری حه‌ڤده‌یه‌مین كه تێیدا رۆژنامه‌كه چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه. خاوه‌نی ئه‌و چاپخانهیەی رۆژنامه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێت ده‌ڵێت، بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا پاشكۆیه‌ك به زمانی كوردی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه ده‌ربچێت، یاخود چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له‌ناو رۆژنامه‌كه بكرێن به زمانی كوردی.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی له‌یه‌ك كاتدا له شازده شاری چوار كیشوه‌ری جیهان ده‌رده‌چێت، هه‌ولێر توانی ببێته شاری حه‌ڤده‌یه‌مین، 31 ی ئادار، بووه یه‌كه‌م رۆژی ده‌رچوونی چاپی هه‌ولێری ئه‌م رۆژنامه‌یه، كه له 24 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
خاوه‌نی ئه‌و چاپخانهیەی رۆژنامه‌كه‌ی لێ ده‌رده‌چێت ده‌ڵێت، بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا پاشكۆیه‌ك به زمانی كوردی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه ده‌ربچێت، یاخود چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له‌ناو رۆژنامه‌كه بكرێنه زمانی كوردی.
یه‌كه‌م ده‌رچوونی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له هه‌ولێر به مانشێتی گه‌وره له یه‌كێك له لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌كه به گرنگه‌وه باس ده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی كارگێری توێژینه‌وه و به بازاركردنی رۆژنامه‌كه‌ش، هه‌ولێر وه‌ك شارێك بۆ فراونكردنی كاره‌كه‌یان ده‌ستنیشان ده‌كات، رۆژنامهنووسیێكیش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی میدیایێكی نێوده‌وڵه‌تی به به‌ره‌وپێشچوونی پێگه‌ی كورد له‌نێو وڵاتانی جیهان ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بێ ئاگایه له ده‌رچوونی چاپی هه‌ولێری رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سكرتیری سه‌ندیكاش نایه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، نازانین ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته، یاخود نا..
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت یه‌كه‌م ژماره‌ی له ساڵی 1978 ده‌رچووه، تا ئێستا 13638 ژماره‌ی چاپكراوه، تاكه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیه كه مافی وه‌شانی بابه‌ته‌كانی رۆژنامه جیهانییه‌كانی وه‌ك واشنتن پۆست و ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی هه‌یه.