گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له دۆسیه‌ی نه‌وتی عێراق ئاشكرا ده‌بێت
حوسێن شه‌هرستانی راسته‌وخۆ له گه‌نده‌ڵییه‌كان تێوه‌گلاوه و به‌رتیل و ره‌شوه‌ی وه‌رگرتووه

K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له وه‌رگرتنی گه‌وره‌ترین بڕی ره‌شوه و به‌رتیل، كه له ژێر ناوی گرێبه‌ستی نه‌وتی، به‌رپرسانی باڵای عێراق ئه‌نجامییانداوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "فێرفاكس میدیا" و "هافینگتۆن پۆست"ه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئاماژه به ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا و دیاری عێراق ده‌كات، كه راسته‌وخۆ له‌و كه‌یسه تێوه‌گلاون.
دیاریرینی ئه‌و به‌رپرسانه، حوسێن شههرستانییه، كه له ئێستادا وه‌زیری خوێندنی باڵایه و له كابینه‌ی پێشووتر وه‌زیری نه‌وت بووه، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ كاروباری وزه.
له راپۆرته‌كه‌دا، ناوی هه‌ریه‌ك له عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری پێشووتری نه‌وت، زیاء جه‌عفه‌ر موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باشوور، كیفاح نو‌عمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای نه‌وتی باشووری و عوده‌ی قوره‌یشی كه به‌رپرسێكی باڵای كۆمپانیاكه‌یه.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به‌ناوی باسل جه‌راح هاتووه، كه به پردی په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كه‌وه گرێدانی به‌رپرسانی عێراقی و كۆمپانیای "UNAOIL"ی نه‌وتی داده‌نرێت و خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ش كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانییه به‌ناوی سیروس ئیحسانی و نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له مۆناكۆیه.
رۆڵی ئه‌و كۆمپانیایه په‌یوه‌ندیكردن بووه به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت، بۆ زامنكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و كاركردن له گێڵكه نه‌وتییه‌كانی عێراق، له‌رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه په‌یوه‌ندییانه‌ی كه كۆمپانیا ئێرانییه‌كه له‌گه‌ڵ باسل جه‌راح و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كه له دوای 2003ه‌وه پۆسته‌كانییان وه‌رگرتووه، دروستی‌یان كردووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه، چۆنیه‌تی فرۆشتنی گرێبه‌ست و ته‌نده‌ره نه‌وتییه‌كانی عێراق به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان له رێگای باسل جه‌راح و كۆمپانیا ئێرانییه‌كه روونده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وان تۆڕێكی په‌یوه‌ندی ورد و ئاڵۆزییان له‌ناو خودی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌وت دروستكردووه.
هه‌روها لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، له‌نێوان ساڵانی 2005 تاكو 2014، به ملیۆنان دۆلار وه‌ك به‌رتیل و ره‌شوه، به به‌رپرسه عێراقییه‌كان دراوه، هه‌ندێكیش له‌و پارانه راسته‌وخۆ دراوه‌ته شه‌هرستانی و لعێبی، جیا له‌و به‌رتیل و ره‌شوه زۆرانه‌ی له‌لایه‌ن باسل جه‌راح له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كه، به به‌رپرس و كارمه‌نده بچووكه‌كان دراوه.
یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كان، هه‌وڵدانه بۆ مۆركردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "هیوندای"، كه تێیدا كۆمپانیا ئێرانییه‌كه، داوای له كۆمپانیای "هیوندای" كردووه 7 ملیۆن دۆلاری پێبدات، له به‌رامبه‌ر مۆركردنی گرێبه‌ستێك كه بای 100 ملیۆن دۆلاربووه.
به‌شێك له‌و 7 ملیۆن دۆلاره، وه‌ك به‌رتیل به‌شێكی بۆ حوسێن شه‌هرستانی و به‌شێكی دیكه بۆ كه‌سێكی دیكه بووه به‌ناوی ئه‌حمه‌د جبووری بووه، كه زیاتر وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باسل جه‌راح و شه‌هرستانی ده‌ركه‌وتووه.
له یه‌كێك له نامه‌كاندا، جه‌راح دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌حمه‌د جبووری به یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رازی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی پترۆڤاك و كۆمپانیای "SBM"ی هۆڵه‌ندی، ته‌نده‌ری كاركردنی كێڵگه‌ی نه‌وتی غه‌رافه به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها له ساڵه‌كانی 2010 و 2011، جه‌راح رازیبووه 20 ملیۆن دۆلار به جبووری بدات، له پێناو رازیكردنی شه‌هرستانی و لعێبی و پێدانی پشكێك له‌لایه‌ن كۆمپانیای لیتۆنی ده‌ریایی، بۆ راكێشانی بۆری نه‌وتی، كه گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه بای 200 ملیۆن دۆلار بووه.
له ساڵی 2011دا، كۆمپانیا ئێرانییه‌كه، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گه‌وره‌ترین به‌رتیلی به شه‌هرستانی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌و وه‌زیره به‌ده‌ست بهێنێت و پرۆژه‌ی راكێشانی بۆڕی نه‌وت وه‌ربگرێت، ئه‌ویش بیداته یه‌كێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه‌ش بای 600 ملیۆن دۆلار بووه.
سه‌رچاوه: RT
