هێزه‌كانی سوریای دیموكرات خۆی بۆ شەڕی پارێزگای رەقە ئامادە دەكات

K24 - هه‌ولێر:

ساڵح موسلم، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)، لە پاریس رایگەیاند، كە ھێزەكانی سوریای دیموكرات، خۆی ئامادە دەكات لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەست بە ئازادكردنی شاری رەقە بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گرنگە عەرەبەكانی رەقە پەیوەندی بە ھێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بكەن و گوتیشی: "نزیكە 50 ھەزار شەڕڤانمان ھەیە".

ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە چەند پێكھاتەكانی عەرەب و كورد و سریان و توركمان پێكھاتووە و یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بەشێكی سەرەكییە لەنێو ئەو ھێزەدا.

Fly Erbil Advertisment