ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌كۆڵێته‌وه
وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیگه‌ران كردووه

K24 - هه‌ولێر:
پرسی بەرنامەی مووشەكی ئێران ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاووتوێ دەكرێت.
بە پێی ھەواڵی رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ھەینی، پێشێلكردنی بڕیارنامەی 2231ی تایبەت بە پرسی تاقیكردنەوەی مووشەكی ئێران دەخاتە بەرباس.
لە چەند رۆژی رابردوودا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەره‌نسا و ئەڵمانیا، بە ناردنی نامەیەك بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوایانكرد رێكاری پێویست بەرامبەر بە تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران، كە پێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەو ئەنجوومەنەیە، بگرێتەبەر.
ئێرانیش لە كاردانەوە بەرامبەر ھەوڵەكانی ئەو وڵاتانە رایگەیاند، كە دڵنیایە، ئەنجوومەنی ئاسایش ھیچ بڕیارێك لەوبارەوە نادات.