ھێڵی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و ئامەد دەكرێتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/47c2b700-1f6b-4fa7-8635-0d551d4b2973/karigari%20sardani%20davud%20oqlu.ism/manifest

K24 - ئیستەنبوڵ

بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەدا ھێڵی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و ئامەد بكرێتەوە، ئەمەش وا دەكات ھاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی ھاتووچۆ لە نێوان باكوور و باشووری كوردستان بكەن .

پەیامنێری (كوردستان24) لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند: "بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەدا گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئامەد و ھەولێر دەست پێ بكات، شارەزایان رایانوایە پەیامی حكوومەتی توركیا لە كردنەوەی ھێڵی ئاسمانی لە نێوان ئامەد و ھەولێر، ئەوەیە بڵێ كە ئەو دژی كورد نییە، بەڵكو دژی سیاسەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە، لە ھەمانكاتدا دەخوازێت باكووری كوردستان زیاتر لە باشووری كوردستان نزیك بێتەوە و خەڵكی باكوور ئاگاداری گۆڕانكارییەكانی باشووربن".

پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە سەردانی رۆژانی رابردوودا بۆ شاری ئامەد ئەحمەد داود ئۆغلوو، سەرۆك وەزیرانی توركیا بەڵێنی بە خەڵكی شارەكە داوە كە كۆمەڵێك گۆڕانكاری ئابووریی و سیاسی لە ئامەد دەكرێن".

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر جگە لە ھاتووچۆی وشكانی ھێڵی ئاسمانی لە نێوان باكوور و باشووری كوردستاندا نەبوو.