كه‌نه‌دا مافی په‌نابه‌رێتی به پشیله‌یه‌كی سووری ده‌دات
چیرۆكی گه‌یشتنی "شێری" بۆ كه‌نه‌دا بخوێنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نایله شاتر، ژنه په‌نابه‌رێكی سوورییه و له مانگی شوباتی/ فێبرایه‌ری رابردوو، مافی په‌نابه‌رێتییان له كه‌نه‌دا پێدرا و ئێستا مانگ و نیوێكه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژی.
نایله پشیلهكی هه‌یه و ناوی "شێری"یه، ئه‌و پێیوایه پشیله‌كه وه‌كو ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یانه، به‌و پێیه‌ی پێشتر به دیاری به خوشكێكی ئه‌و دراوه، دوای مردنی خوشكه‌كه‌شی، نایله به‌خێوی كردووه.
نایله ده‌ڵێت: "ماوه‌ی پێنج ساڵه شێری له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌ژی و بووه‌ته ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مان، دوای مردنی خوشكم من چاودێری ده‌كه‌م".
"شێری" به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه سووریه ئاواره‌ی كامپه‌كانی ئه‌رده‌ن بووه، نایله شاتر له باره‌ی ئه‌و پشیله‌یه ده‌ڵێت: "شێری شاره‌و شار و ماڵه و ماڵ له‌گه‌ڵمان بوو، تا گه‌یشتینه كامپی ئاواره‌كان له ئه‌رده‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وه‌كو ئێمه ناڕه‌حه‌تی چه‌شتووه".
مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو كه له‌كامپ بوون، مافی په‌نابه‌رێتییان له كه‌نه‌دا پێدرا، به‌ڵام پێدانی ئه‌و مافه له كه‌نه‌دا، پشیلهكهیانی نه‌گرته‌وه، به‌م هۆیه‌وه خێزانی شاتر ناچاربوون پشیله‌كه‌یان له‌لای هاوڕێكانییان له كامپه‌كه جێبهێڵن.
دوای ئه‌وه‌ی نایله ده‌گاته كه‌نه‌دا، به‌رده‌وام باسی پشیله‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه ده‌یانبینێت و باس له‌و ئاژه‌ڵه ماڵییه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ش هیوایه‌كی پێبه‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پشیله‌كه‌ی ببینێته‌وه.
دوای مانگ و نیوێك گه‌یشتن به كه‌نه‌دا، نایله هه‌وڵێكی زۆری بۆ پشیله‌كه‌یدا، له كۆتایی دوای مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا و پشكینینی تایبه‌تی پزیشكی، توانی مافی په‌نابه‌رێتی بۆ پشیله‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
نایله گوتی: "سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لی كه‌نه‌دا ده‌كه‌م، كه ده‌رفه‌تی ژیانه‌وه‌ی به گه‌لی سووریا داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانێكی ئارام ده‌ست به‌ژیان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشیله‌كه‌م و پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به شێری كه وه‌كو ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مانی لێهاتووه".
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی CBC كه‌نه‌دا