ھەولێر...رێگە نادرێت قوتابیانی زانكۆیەك بڕۆنە ھۆڵەكانی خوێندن

سەرۆكایەتی زانكۆ داوایان لێ دەكات قیستی خوێندن بدەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/92bc5245-264b-485f-b8a6-4aa528056d25/xopeshandani%20zaningay%20libnani%20franci.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

قوتابیانی زانكۆكی لوبنانی- فەرەنسی لە ھەولێر رایانگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكایەتی زانكۆ ئەمڕۆ رێگەیان پێنەدراوە بڕۆنە ھۆڵەكانی خوێندن، داوایان لێكردون دەبێ ھەموو پارەی قیستی وەرزی دووەمی خوێندن بدەن ئەگەرنا ناتوانن بڕۆنە ھۆڵەكانی خوێندن.

ژمارەیەك قوتابی زانكۆی لوبنانی- فەرەنسی لە ھەولێر بە (كوردستان24)یان راگەیاند: "ئەمڕۆ كە یەكەم رۆژی دەوامی وەرزی دووەمە، بەڵام كە ھاتینە دەوام دەرگای زانكۆ بەسەرمان داخرابوو نەكرایەوە".

راشیانگەیاند: "سەرۆكایەتی زانكۆ داوای قیستی خوێندنیان لێکردوون هەر قوتابیکیش تا قیستەکە نەدات رێگەی پێ نادرێت بچێتە هۆڵەکانی خوێندن".

قوتابیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن: "لە زانكۆكەمان رەچاوی بارودۆخی دارایی قوتابیانیان نەکراوە، پێشتریش ئاگادار نەکراینەوە بۆ ئەوەی قیستەکە بدەین".

کوردستان بیستوچوار هەوڵی دا لێدوانی بەرپرسانی زانکۆ وەربگرێت بەڵام ئامادە نەبوون لێدوان بدەن.

Fly Erbil Advertisment