عه‌له‌وییه‌كان له ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
خۆیان له ئه‌سه‌د بێبه‌ری ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه باڵاكانی عه‌له‌وی له سووریا، له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی واژووكراودا، خۆیان له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بێبه‌ری ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاندووه عه‌له‌وییه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به شیعه‌وه نییه.
ماڵپه‌ڕی "BBC"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كانی تائیفه‌ی عه‌له‌وی له سووریا، له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "ئێمه نوێنه‌رایه‌تی نموونه‌ی سێیه‌مین له ناو ئیسلامدا".
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، كه به جموجۆڵێكی گرنگ و نائاسایی داده‌نرێت، به پێچه‌وانه‌ی رای زاناكانی شیعه، عه‌له‌وییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن به‌شێك نین له شیعه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان پابه‌ندی نه‌هێشتنی ململانێ تایه‌فییه‌كان ده‌بن.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان بڕوایان به به‌هاكانی یه‌كسانی و ئازادی هاوڵاتیبوون هه‌یه و داواشییان كردووه، سیسته‌می سیاسی داهاتووی سووریا، سیسته‌مێكی عه‌لمانی بێت، به شێوه‌یه‌ك كه موسڵمان، كریستیان و سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاكان به یه‌كسانی تێیدا بژین.
عه‌له‌وییه‌كان، كه زیاتر له 40 ساڵه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، دووپاتییان كردووه‌ته‌وه، شه‌رعیه‌تی حكوومه‌ت جگه له پابه‌ندبوون به به‌ها دیموكراتییه‌كان و ره‌چاوكردنی مافی مرۆڤ، به‌هیچ شتێكی دیكه ناپارێزرێت.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی واژووكردووه، بۆ ماڵپه‌ڕی "BBC" ده‌ڵێت: "ده‌ركردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی عه‌له‌وییه‌كانه، كه شیعه نین، چونكه زۆر كه‌سی عه‌له‌وی به‌هۆی بیروباوه‌ڕه ئایینییه‌كه‌یان كوژراون".
هه‌روه‌ها گوتی: "مه‌به‌ستێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، كه بیسه‌لمێنین هه‌موو تایه‌فه‌كانی ناو ئیسلام برانه و پێویست ناكات ئه‌و سته‌مه‌ی رژێمی سووریا ده‌یانكات، له‌سه‌ر عه‌له‌وییه‌كان هه‌ژمار بكرێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه ره‌تیكرده‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئێستادا چاره‌نووسی سووریا، له ژێر ده‌ستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدایه.
ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یان واژووكردووه، هیوا ده‌خوازن، عه‌له‌وییه‌كان په‌یوه‌ندی نهێنییان به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بپچڕێنن و خۆیان له داوی ئه‌سه‌د رزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "هه‌موو عه‌له‌وییه‌كان به‌ر له رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا بوونه و دوای ئه‌سه‌دیش هه‌ر ده‌مێنن".
عه‌له‌وییه‌كان رێژه‌ی 12%ی دانیشتووانی سووریا پێكده‌هێنن و ژماره‌یان به‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته، 24 هه‌زار كه‌س بووه.
مایكل كایر، مامۆستای په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كینگز كۆلێج، پێیوایه، ئێستا تایه‌فه‌گه‌ریی بووه‌ته پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له 2011، به‌م شێوه‌یه نه‌بوو.
دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوایی، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه به گرنگ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ڵگه‌نامه‌كه گرنگی خۆی هه‌یه به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن عه‌له‌وییه‌كانی ناو سووریا ده‌رچووه و جگه له له ساڵه‌كانی 1949 و 1971، هه‌ڵوێستی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌و جۆره، به مانای خۆبه‌دوورگرتن و دابڕینه له ئێستا و رژێمی ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د".