په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی: له ئێستادا یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ گۆڕان له دژی پارتی ناچێته سه‌نگه‌ر، له دژی گۆڕانیش له‌گه‌ڵ پارتی ناچێته سه‌نگه‌ر

K24 – هه‌ولێر ئا-ئاراس ئه‌حمه‌د:
عەبدولڕەحمان پێنجوێنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر دوورنین له‌یه‌كه‌وه له راستیدا وه كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه".
عه‌بدولڕه‌حمان پێنجوێنیی ده‌ڵێت: "بۆ نموونه له ناوچه‌یه‌كی جوگرافیا خاڵی زۆر هاوبه‌شمان هه‌یه وه حكوومه‌تی خۆجێیمان پێكهێناوه ئه‌مه ئه‌وه، دوو وه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیشمان بووه بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان زیاتر گوتی: "كه‌واته ئه‌مانه ده‌ریه‌خات ئێمه خاڵی هاوبه‌شمان زۆره بۆیه له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی كوتله‌ی په‌رله‌مانی و حكوومه‌ت له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كارێكی باشه، وه ئێمه له گه‌ڵیداین به مه‌رجێك له پێناوی به‌رژه‌ه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستاندا بێ".
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی بۆ كوردستان24 گوتی: "له ئێستایا یه‌كێتیی نایه‌وێ له‌گه‌ڵ نه‌پارتی بچێته سه‌نگه‌ره‌وه له دژی گۆڕان نه له‌گه‌ڵ گۆڕان بچێته سه‌نگه‌ره‌وه دژی پارتی".
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د گوتیشی: "به‌ڵام رێككه‌وتن و گفتوگۆكردن بۆ بلێكنزیكبوونه‌وه و ئه‌وانه هیچكات لای یه‌كێتیی ره‌فزنییه و ره‌فزیشی ناكا، له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌مه ئه‌كا له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌یكا له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش ئه‌یكا".
روونیشیكرده‌وه: "گۆڕان بیه‌وێ لایه‌نێكی سیاسیی دیاریكراو كه لایه‌نی دیاریكراوی سیڕاعی ناو ساحه‌ی سیاسیی كوردستانه یه‌كلای كاته‌وه بۆ لای خۆی ئه‌مه گونجاو نییه له‌وه‌وه و یه‌كێتیش ئه‌مه ناكا".
م.ح