چیك مەسیحییەكانی عێراق دیپۆرتدەكاتەوە
"بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پەنابەرانە ھاوکاریکردنەکەی حکوومەتەکەی چیکیان پێشێلکردووە"

K24 – ھەولێر:
حکوومەتی چیک دیپۆرتكردنهوهی ژمارهیهك پەنابەری مەسیحی عێراقی راگهیاند، دوای ئەوەی ھەوڵیاندابوو لە چیکەوە بە قاچاخ بچنه ئەڵمانیا.
میلان چۆڤانیڤ، وەزیری ناوخۆی چیک بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی راگەیاندووە: رۆژی شەممەی رابردوو، 25 پەنابەری مەسیحی عێراق کە حكوومهتی چیک مافی پەنابەرێتی پێدابوون، ویستوویانە بهرێگهی پاسێک و بە قاچاخ بچنە ئەڵمانیا، بەڵام پۆلیسی سەر سنووری دەستگیری كردوون و بڕیاریشە له چەند رۆژی داھاتوودا ئەو 25 پەنابەرە عێراقییە رەوانەی وڵاتهكهیان بکەنەوە.
وەزیری ناوخۆی چیکی ئەوەشی راگەیاندووە: کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پەنابەرانە ھاوکاریکردنەکەی حکوومەتەکەی چیکیان پێشێلکردووە و بێڕێزیان لە یاسا و سەروەریی چیک کردووە.
مانگی دیسێمبەری رابردوو، حکومەتی چیک رازی بوو بەوەی 153 ئاوارەی مەسیحی عێراق، وەکو پەنابەر وەرگبرێت.
بەھۆی شەڕ و ھێرەشەكانی داعش زۆربەی كەمە نەتەوە و ئاینییەكانی عێراق ھەوڵی جێھێشتنی عێراق دەدەن، بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا.