پارتی و یه‌كێتی: پێویسته وه‌فدێكی باڵای كوردستان بچێته به‌غدا
كێشه‌كانی به‌غدا ساڵه‌هایه تاهاتووه قووڵتر بوونه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كێشه‌كانی به‌غدا قووڵتر بوونه‌ته‌وه و به‌م ئاڵوگۆڕانه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر نابن.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه پێنج خاڵییه‌كه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، شه‌راكه‌تی گه‌لی كوردستان له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدرالدا پێویستی به ساخكردنهوهیه.
سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی پشكی كورد و حزبه كوردییه‌كان له حكوومه‌تی داهاتووی به‌غدا، پارتی و یه‌كێتی به پێویستی ده‌زانن، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ بچێته به‌غدا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى
1- كێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق ساڵه‌هایه هه‌تا هاتووه قووڵتر بۆته‌وه، بۆیه پێمان وایه ته‌نها به‌م ئاڵوگۆڕانه كۆى كێشه‌كان چاره ناكرێن.
2- پێویسته به ڕاشكاوى ساغ بكرێته‌وه، ئایا پره‌نسیپى شه‌راكه‌تى گه‌لى كوردستان له پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عیراق ماوه یان نا؟! كه به ڕا و دیدى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى زۆر لایه‌نى ئه‌م شه‌راكه‌ته، پێشێل كراون.
3- هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له داموده‌زگاكانى عیراقى فیدراڵ بكرێت، ده‌بێت پشكى كورد پارێزراو بێت و سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستان نوێنه‌رانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشان ده‌كات.
4- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه پشكى هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
5- هه‌ردوولا به گرنگى ده‌زانن وهفدێكى باڵاى كوردستانى به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆى كێشه‌كان بچنه به‌غدا.
مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
4/4/2016
