قه‌یرانی دارایی كێشه‌ی بۆ قوتابییانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان دروستكردووه
قوتابییەك دەڵێت: "كەل و پەلی ناوماڵەكەم فرۆشتووە بۆئەوەی كرێی خوێندن بدەم".

K24 - هه‌ولێر:
ئەم قه‌یرانه داراییه‌ی دوو ساڵه تووشی ھەرێمی كوردستان بووە، قوتابیانی زانكۆ ئەھلییەكانیشی گرتووتەوە، ئەوان نیگەرانن لە كرێی ساڵانەی خوێندنیان.
قوتابییەك دەڵێت: "كەل و پەلی ناوماڵەكەم فرۆشتووە بۆئەوەی كرێی خوێندن بدەم".
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، ھەوڵی ئەوە دەدات، لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چارەسەری گونجاوی ئەم كێشەیە بكەن .
له هه‌ر سووچێكی زانكۆ، قوتابیان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ پێكه‌وه وه‌ستاون، له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیش، باس باسی نرخی خوێندنه، جار جاریش له‌یه‌كتر ده‌پرسن: "ئه‌رێ پاره‌ی ئه‌م قیسته‌شت دا؟".
ئه‌م قوتابییه وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت، ناوم هه‌ژاره، گیرفانیشم هه‌ر هه‌ژاره، ئه‌و بۆیه هاتووه‌ته زانكۆی ئه‌هلیی، چونكه ناوی له‌هیچ زانكۆیه‌كی حكوومی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستاش خه‌ریكه قه‌یرانی دارایی، بڕیاری جێهێشتنی زانكۆی پێده‌دات.
قوتابیان نیگه‌رانن، هه‌موویان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی كه‌س و كارمان نه‌كرابایه نیوه، كێشه‌ی كرێی خوێندنمان نه‌بوو.
زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، یه‌كێك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، قوتابیانی ده‌ڵێن، ڕێگری چوونه ژووره‌وه‌یان كراوه، به‌هۆی دواكه‌وتنی كرێی خوێندنیان، به‌ڵام گوته‌بێژی زانكۆكه ده‌ڵێت، ئێمه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تین.
كێشه‌ی قوتابیانمان برده په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، میكانزمێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بدۆزێته‌وه.
له مانگی شوبات ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا به بڕیارێك كرێی خوێندنی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نین.