دزێك بە ملیۆنەها دینار لە هەولێر دەستگیرکرا

K24-هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقیی لە خاوەنكارەكەی دزیوە.

گوتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، نەقیب هۆگر عەزیز رایگەیاند: "دوای ئەوەی رۆژی 2-4-2016 لە لایەن هاوڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوە كە بڕی 8 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لەناو قاسەی ماڵەكەیدا دزراوە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كرد".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر روونیشی كردەوە: "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە (تۆمەتبارەکە) یەكێك لە شاگردەكانی ئەو هاوڵاتییە دزییەكەی ئەنجامداوە و توانرا دزەكە دەستگیر بكرێت و پارەكەیش بۆ خاوەنەكەی بگەڕێندرێتەوە".

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment