ئاشتۆن کارتەر پێشنیازی پەیکەربەندکردنی سوپای ئەمریکا دەکات

بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش

K24-هەولێر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئاشتۆن کارتەر پێشنیازێکی خستەڕوو بۆ پەیکەربەندکردنی سوپای وڵاتەکەی کە بە بەهێزترین سوپا لە جیهان هەژمار دەرکێت بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکان لە جیهان بەتایبەت رێکخراوی داعش.

ئاشتۆن کارتەر لە پێشنیازەکەیدا دەڵێ: پێویستە چاو بە یاسای (گۆڵد وۆتەر نیکۆڵس) بخشێنرێتەوە کە پێش 30 ساڵ دەرکرا و پەیکەری سوپا و پەیوەندیکانی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی رێک دەخات.

بەپێی ئامارەکان سوپای ئەمریکا لە 1.3 ملیۆن سەرباز پێکهاتووە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵنێری رۆیتەرز ئامانجی پەیکەربەندیی نوێی سوپای ئەمریکا بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەستەی سوپاسالارانە بەسەر فەرماندەییەکانی سوپا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگییە لە نیوان هەردوولا دا.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکدا لە سەنتەرێکی توێژینەوە لە واشنتن، گوتی: شەڕی دژی داعش ئاشکرای کرد کە "پێویستە لەسەر فەرماندە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەفریقا و کردەوە تایبەتەکان زیاتر لە جاران هەماهەنگیی بکەن".

بەپێی پێشنیازەکەی کارتەر پێویست دەکات پلەی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دابەزێنرێ بۆ سێ ئەستێرە لە بڕی چوار ئەستێرە لەپاڵ پێدانی مافی دەرکردنی رێنەمایی لە لایەن سەرۆکی دەستەی سوپاسالاران لەبارەی شێوازی دابەشکردنی تواناکانی بەردەست لەنێوان  فەرماندە سەربازییەکان.

بەپێی پێشنیازەکەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەرەرای ئەوەی سەرۆکی دەستەی سوپاسالاران دەسەڵاتێکی فراوانی دەبێ، بەڵام راستەوخۆ لە کردەوەکان بەشدار نابێ.

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment