ئێف 16ی عێراق چه‌ند ناوه‌ندێكی داعش خاپوور دەكەن
"كامێرای چاودێری داعش دەكرێتە ئامانج"

K24 - ھەولێر:
فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان سوپای عێراق رایگەیاند، فڕۆكه‌ی ئێف 16ی عێراقی له چه‌ند هێرشێكدا، ناوه‌ندیی چاودێرییه‌كان و بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی بیانی و جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشی كردە ئاماڤج و بە تەواوی خاپووركرد.
لە راگەیاندراوێكدا فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان رایگەیاند: "فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 16ی عێراقی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ند بنكه و ناوه‌ندێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشیان كردە ئامانج و له نێویاندا ناوه‌ندیی په‌یوه‌ندیی و كامێرا چاودێرییه‌كان و جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه له مووسڵ و گه‌یاره به ته‌واوی خاپووركراون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوە رونكراوەتەوە: "ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیی و كامێرا چاودێرییه‌كانی داعش ئه‌ركی چاودێریی كردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕبووه له سنووری مووسڵ و گه‌یاره بۆ تۆپبارانكردن و قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان".
فه‌رمانده‌یی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "فڕۆكه‌كانی ئێف 16 بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له حه‌ویجه بۆردومانكردووه، كه چه‌كدارانی بیانیی و عه‌ره‌بی غه‌یره عێراقی تێدابووه".