پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به هۆی ترامپ سێ مانگی زیندانی ده‌كرێت
ئاڵای ترامپی هه‌ڵداوه

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (جۆزیف هۆرنیك)، له ویلایه‌تی نیوجێرزی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی هه‌ڵدانی ئاڵایه‌ك، كه وێنه‌ی دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر، سێ مانگ زیندانی ده‌كرێت، یاخود ده‌بێت د هه‌زار دۆلار ببژێرێت.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند، هه‌ڵدانی ئه‌و ئاڵایه پێشێلكردنی بڕیارێكی ویلایه‌ته‌كه‌یه، كه هه‌ڵدانی ئاڵا و درووشمی پارته سیاسییه‌كانی به‌ر له 30 له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، قه‌ده‌خه‌كردووه و له ئێستاشدا هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی، له ویلایه‌ته‌كه ته‌نها 28 رۆژی ماوه.
ئه‌و پیاوه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئاڵایه‌كی شینی له‌سه‌ر خانووه دوو نهۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه، كه وێنه‌یه‌كی ترامپی له‌سه‌ره و درووشمی هه‌ڵبژاردنی ترامپیشی له‌سه‌ره و نووسراوه :"جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا بكه‌وه به وڵاتێكی مه‌زن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه رۆژی 25ی ئادار/ مارسی 2016 بانگهێشتی دادگا كراوه، به‌ڵام له‌وه ناچێت ئاڵا شینه‌كه‌ی ترامپ له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌ی بهێنێته خواره‌وه.
دۆناڵد ترامپ، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته‌یه و تا ئێستاش له پێشه‌وه‌ی ركابه‌رانی دێت بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان.