كورد له دوای بهعسیش ههر له عێراق نیگهرانه
سهرهڕای رۆڵی گرنگی كورد له دووباره بنیاتنانهوهی عێراق

K24 - سلێمانی:
لە دوای سیانزە ساڵ لە رووخانی رژێمی بەعس هێشتا خەڵکی کوردستان لەسیاسەت و هەنگاوەکانی حکوومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانن، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: "پێویستە کورد بیر لە ئایندەی سیاسی خۆی بکاتەوەو دەوڵەتی خۆی ڕابکەیەنێت".
ڕۆژی 9ه نیسانی 2003، یەکەم چرکەساتی لەناوچوون و ئاوابوونی ڕژێمێکی تۆتالیتار و خۆ سەپێن، لەو ڕۆژەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی خۆیان کەوتنی دەسەڵاتێکی خوێناوییان بینی، کە نزیکەی نیو سەدە بوو بە ئاگر و ئاسن فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی عێراقی دەکرد.
ئەمڕۆ لە پاش ۱۳ ساڵ لە لەناوچوونی ئەو ڕژێمە، هێشتا کورد لە سیاسەت و هەنگاوەکانی ئەو دەوڵەتەی کە ناوی عێراقە، نیکەرانە.
هەرچەندە لە دوای رووخانی ڕژێمی بەعس، کورد ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان لە بوونیاتنانەوەو دهوبارە درووستکردنەوەی عێراقدا گێڕا، بەڵام ئێستا دەوترێت، پێویستە سەرکردایەتی کورد لە جیاتی پینە و پەڕۆکردنی نەخشەی عێراق، خەریکی بناخەدانان بێت بۆ ئەو دەوڵەتەی کە چاوەڕوان دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەڕۆژهەڵاتی ناویندا ئاڵاکەی بشەکێتەوە.
لە 13 ساڵی ڕابردوودا بەغداد و هەولێر بە هۆی ناکۆکییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوانیانەوە، خەریکی ململانێی توندن و هیچیان چارەی بینینی ئەویتریانی ناوێت، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پایتەختە زوو زوو سەردانی یەکیدی دەکەن و زووزووش لە راگەیاندنەکانەو چڕنووك لە یەکدی دهسوون.