هەموو نەهامەتییەکان عێراق لە ئەستۆی رژێمەکەی سەدامە

K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ، ساڵرۆژی لەناوبردنی دیکتاتۆری عێڕاق، سەدام حوسێنە، ١٣ ساڵ لەمەوبەر، سوپای هاوپەیمانان، بە سەرکردایەتی ئەمریکا، گەیشتنە نێو شاری بەغدا و پەیکەری دیکتاتۆرییان لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی فیردەوس، هێنایە خوارەوەو ئەم رۆژەش، وەك رۆژی ئازادی عێڕاق ناسێنرا.
تەنها بەشێک لە پێیەکانی ئەم پەیکەرەی سەدام ماوە، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، سەدامی دیکتاتۆر کۆتایی پێهات و بیرەوەرییە تاڵەکانی سەردەمەکەشی لە هزری عێڕاقییەکاندا دەمێننەوە.
"لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، گەورەترین دیکتاتۆری جیهان رووخا، سەدام هیج جیاوازییەکی نییە لەگەڵ داعش و هاوشێوەکانی، دڕندەیی زۆری ئەنجامدا، چەکی کیمیاوی لە دژی خەڵکی هەڵەبجە و ناوەڕاست و باشووریش بەکارهێنا"
" دوای هەزار ساڵیش، هەموو نەهامەتییەکان عێڕاق لە ئەستۆی رژێمەکەی سەدامە، هەزاران هاوڵاتی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا زیندە بەچاڵ کرد، هەزارانی لە سێدارەدا، پیاوچاک و پیاوە ئایینییەکانمانی کوشت، ساڵی نەوەدو یەک لەگەڵ برا کوردەکان رامکرد بۆ ئێران، سەدام هیچ نەما دژبەم خەڵکە نەیکات"
هەرچەندە سەردەمەکەی تێپەڕی، بەڵام، تاکو ئێستاش، ئاسەوارە نێگەتیڤەکانی کۆمەڵایەتی و دەروونی، لە ناخی هەندێک لە کەسە دەروون نەخۆشەکاندا، هەر ماون و کە دەسەڵاتی خۆیان بۆ گەندەڵی سیاسی و دارایی بە کارهێنا و خەونەکانی عێڕاقیان کرد بە مۆتەکە.
" کە سەدام روخا، فیرعەون روخا، گەرەترین دیکتاتۆر روخا، بەڵام ئێستا جێگرەوە چیە بۆ ئەم حاڵەی ئێستامان، زۆردارێک رۆیشت، چەندان زۆرداری دیکە هاتن، هەموو، سەروەت و سامانی وڵاتییان دزی"
لیرەبوو بتەکە کەوت، لێرەشەوە، موژدە بە منداڵان و دایکە جگەر سوتاوەکان درا، کە سەردەمی دیکتاتۆر ئیدی بەسەرچوو.