ئایفۆنێك كێشه‌ی خستووه‌ته نێوان حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیای ئه‌پڵ
كێشه‌كه‌یان له دادگایه

K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له رێگای دادگاوه سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆماركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆدی مۆبایلێك بكاته‌وه، كه هی بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ره له نیویۆرك.
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بۆ دادگای ئیتیحادی له برۆكلینی ویلایه‌تی نیویۆرك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له داواكردنی هاوكارییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، بۆ گه‌یشتن به داتاكانی ناو ئه‌و مۆبایله، به‌و پێیه‌ی كه رێگه‌پێدانی پشكنینی له‌لایه‌ن دادگاوه هه‌یه.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه هات، كه (جێیمس كومی) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی (FBI)ی رایگه‌یاندبوو، ئه‌و رێگه‌یه‌ی له شكاندنی كۆدی مۆبایلی (iPhone 5c) به‌كارهاتووه، كه هی تۆمه‌تبارێكی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سان بێرناردینۆ بوو، بۆ جۆره‌كانی دیكه‌ی ئایفۆن به‌كارنایه‌ت و سوودی نابێت.
له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان توانیویانه له رێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه‌وه، كۆدی مۆبایلیی ئایفۆن له جۆری 5سی كه هی تهقهرێكی رووداوی سان بێرناردیۆ بووه بشكێنن، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر دۆسیه‌كه سكاڵای له كۆمپانیای ئه‌پڵ كردبوو، به‌ڵام دوای كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه به‌بێ هاوكاری ئه‌وان، دۆسیه‌كه داخرا.
تا ئێستا نیازی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا روون نییه چ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌بێت، چونكه دادوه‌ری ئیتیحادی رایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بڕیار بدات كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆدی ئه‌و مۆبایله بكاته‌وه، كه به كه‌یسی ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌یه و هی بازرگانێكه له نیویۆرك.