دەستەی حەج: پشکی کوردستانیش زیاتر لە 3500 حاجی دەبێ

"پشکی عێراق لە حەجی ئەم ساڵ زیاتر لە 22 هەزار حاجییە"

K24-هەولێر

دەستەی حەج و عومرە لە عێراق رایگەیاند پشکی عێراق لە حەجی ئەم ساڵ 22169 حاجی دەبێ و پشکی هەرێمی کوردستانیش لە حەجی ئەم ساڵ 3503 حاجی دەبێ.

سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، خالید عەتییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە میانی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیانی عێراق بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2017-2018 ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا راشیگەیاند: "بەپێی رێککەوتنمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودییە پشکی عێراق لە حەجی ئەم ساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو دەبێ، چونکە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی 20% وڵاتانی ئیسلامیی لە حەج هێشتا ماوە".

خالید عەتییە گوتیشی: "لەسەر ئەم بناغەیە ئەم ساڵ پشکی حاجیانمان بە 25172 حاجی مایەوە بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە کە 3503 حاجییە" و گوتی: "سعوودییە ئامادەکاریی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە 40% حاجیانی عێراق بە رێگەی وشکانی".

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment