پۆلیسی مه‌كدۆنیا گازی فرمێسكڕژێنهری دژی سه‌دان كۆچبه‌ر به‌كارهێنا
یۆنان نیگه‌رانی خۆی له‌مه نیشاندا

K24 – هه‌ولێر:
بۆ ناچاركردنیان له تێلبه‌ندی سه‌ر سنوور بكشێنه‌وه پاش، پۆلیسی مهكدۆنیان گازی فرمێسكڕژێنهری له دژی زیاتر له 500 كۆچبه‌ری نیشته‌جێی كه‌مپی ئیدۆمینی له‌لای سنووری یۆنان به‌كارهێنا.
گازی فرمێسكڕژێنهر بۆ زیاتر له 500 كۆچبه‌ر هاوێژراوه كه له تێلبه‌ندی كه‌مپی ئیدۆمینی كۆببوونه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی یۆنان گوتی گرژیی له ناوچه‌كه هه‌بوو به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه ورده‌كاری زیاتر بدات.
به‌رپرسێكی مه‌كدۆنی كه داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت گوتی كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له كۆچبه‌ران كه‌مپی ئیدرمینی به‌ره‌و تێلبه‌ندی سنووری جێهێشت.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز له شوباتی رابردووه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپه ده‌ژین كه دوای زنجیره‌یه‌ك داخستنی سنووره‌كان له ناوچه‌ی به‌لكان رێگاكانیان به‌روودا پچڕاوه.
كۆچبه‌ران له كه‌مپی ئیدۆمینی داوا ده‌كه‌ن سنووری مه‌كدۆنیا بكرێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه رێگا به هیچ كۆچبه‌رێك نه‌دراوه به‌و سنووره‌دا تێپه‌ڕبێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان هه‌وڵیانداوه كۆچبه‌رانی ئیدۆمینی رازیی بكه‌ن بچنه كه‌مپه‌كانی پێشوازیكردن، له‌م كاره‌شیاندا كه‌مێك سه‌ركه‌وتوو بوونه.
جۆرج كیریتسیس گوته‌بێژ به ناوی ههماههنگیكارانی كۆچ له حكوومه‌تی یۆنان گوتی: "به‌كارهێنانی مادده كیمیاییه‌كان و گوله‌ی لاستیكی و بۆمبی ده‌نگی بی جیاوازیكردن له دژی گرووپه بێ توانا و لاوازه‌كان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌وونی هۆكاره‌كان بۆ (به‌كارهێنانی) ئه‌و هێزه ههڵسهوكهوتێكی ترسناك و نیگه‌رانییه".
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی مهكدۆنیاش گوتیان پۆلیس ته‌نها گازی فرمێسكڕژێنهری هاویشتوه دوای ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و تێلبه‌ندی سنووری هاتوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح