هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاری كه‌ركووك لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تییان پێكهێناوه

K24 - كه‌ركووك:
لەلایەن ئیدارەی كەركووك و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی ھەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی ھاوبەش بۆ وردبینیكردنی ناردنەدەرەوەی نەوتی كەركووك پێكھێنراوە،سەرۆكی ئه‌و لێژنەیه‌ش دەڵێت: "ھەموو ژمارەكانمان لەلایەن ھەرێمەوە پێدراوە".
ئەو لێژنەیەش كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ پارێزگاری كەركووك و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی ھەرێم كردووەو ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕیاریداوە مانگانە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار بدەن بە كەركووك.
بەشێك لەئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە حكوومەتی عێراق نا‌ئومێد بوون، كە سێ ساڵە ھیچ بڕە پارەیەكی پتڕۆدۆلاری بۆ ئەم شارە نەناردووە، ھەر بۆیە رازین بەوەی كە ھەرێمی كوردستان نەوتی كەركووك بنێرێتە دەرەوە.
دیسان به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك، به باوه‌ش له‌یه‌كترگرتن و به‌خه‌نده‌وه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ڕێكرد.
سه‌ردانیكردنی به‌غدا ته‌واو نه‌بووه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بڕیاره پێكه‌وه بچنه‌وه به‌غدا، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌مجاره پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سكرتێری حزبێكی ئاشووریش ئومێدده‌كات پێكهاته جیاوازه‌كان، ئه‌ندامیان له نێو ئه‌و شانده هه‌بێت كه ده‌چنه‌وه به‌غدا.
له‌دوای ساڵی 2003 هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، هه‌میشه له‌لایه‌ن به‌رپرسان كورد ئاماژه به‌وه كراوه پێویسته گشت گرفته‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانیش نایشاریته‌وه به‌غدا هه‌میشه به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد شكاندووه.