ئه‌نقه‌ره قه‌بوولناكات له باكووری سووریا سیاسه‌تێك دژی توركیا په‌یڕه‌و بكرێت
دوای سێزده‌ساڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كۆبوویه‌وه

K24 – رحا:
دوای سیازدە ساڵ ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت كۆبوویه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له شاری رحا (باكووری كوردستان) چه‌ندین پرسی تاوتوێكرد.
حه‌سه‌ن كاكۆ په‌یامنێری كوردستان24 له رحا رایگه‌یاند: "گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له په‌یه‌ده و رۆژئاوای كوردستان و شه‌ڕی باكووری كوردستان و ره‌وشی باشووری كوردستان كردووه".
گوتیشی: "گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه هه‌ركه‌س له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) بخوازێت سیاسه‌تێك دژی توركیا په‌یڕه‌و بكات لێی قه‌بوولناكه‌ین".
به گوێره‌ی ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ لەچوارچێوەی ئاهەنگی 96ەمین ساڵوەگەڕی رزگار كردنی شاری ئورفا (رحا)، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بەشداریی لە مەراسیمی پێدانی مەدالیای رێزلێناندا كرد.
م.ح