هاووڵاتییه‌ك له‌گه‌ڵ 3 له كوڕه‌كانی بێ به‌رامبه‌ر موه‌لیده‌ی پێشمه‌رگه چاكدهكهنهوه
"ئه‌و كاره‌م له چه‌كداری زیاتر پێده‌كرێت"
K24 – دهۆك:
هاووڵاتیه‌ك لەگەڵ سێ لە كوڕەكانی بێبه‌رامبه‌ر موه‌لیده‌كانی پێشمه‌رگه چاكدهكهنهوه.
ئه‌و هاووڵاتیه ناوی مسته‌فا عه‌واده، سێ كوڕه‌كانیشی به ناوه‌كانی جیهاد و فه‌رهاد و نيهاد ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ باوكیان سه‌ردانی چه‌ندین میحوه‌ری شه‌ڕیان كردووه.
مسته‌فا عه‌واد بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و هزره بۆمن هات هاریكاری پێشمه‌رگه هاریكاری میلله‌ت بكه‌م، به‌لكی من به چه‌كداری نه‌توانم ئه‌مه بكه‌م، ئه‌و كاره‌م زیاتر له چه‌كداری پێده‌كرێت".
مسته‌فا عه‌واد ئه‌وه‌شی گوت: "له شنگال تا بێیه ناوه‌ران و هه‌تا بێیه تلسقوف و هه‌تا هه‌ندی میحوه‌ری جه‌بهه‌ی میحوه‌ری دهۆكێ، هه‌موو له ئه‌ستۆی من و منداڵه‌كانی منن، من و هه‌رسێ منداڵه‌كانم خزمهتكارین بۆ پێشمه‌رگه كه خزمه‌تی بكه‌ین و جه‌بهه‌ی بۆ رووناك بكه‌ینه‌وه جا سه‌یته‌ره له دوژمنی خۆمان بكه‌ین".
ئه‌و باوك و كوڕانه خزمه‌تی پیشمهرگهیان كردووه، هه‌روه‌ها برایهكیشیان هه‌یه به ناوی عیماد له میحوه‌ری تلسقۆف پێشمه‌رگه‌یه.
م.ح