یه‌كێتیی و گۆڕان پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن؟
"تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌و رێككه‌وتنه 12 خاڵییه كه ده‌بوو پێشوه‌خت جێبهجێكرابوونایه، جێبه‌جێنه‌كراون"

K24 – سلێمانی:
لە هەڵبژاردنەکانى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان له‌یه‌كه‌وه نزیكبوون پۆستى پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى سلێمانى بە رێکكەوتنێکى سیاسیى لە نێوان هەردوولادا دابەشکرا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی پۆستى پارێزگار درا بە یه‌كێتیی بۆ ماوه‌ی دووساڵ و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش بۆ هه‌مان ماوه درایه گۆڕان.
بە پێی ئەو رێكکەوتنەی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان دواى تەواوبونى وادەى دیاریکراو کە 9ی ئابی 2016 ده‌بێت ئه‌و دوو پۆسته له نێوانیاندا ئاڵوگۆڕبكه‌ن.
نياز ئه‌حمه‌د ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگای سلێمانی له لیستی سه‌وز بۆ كوردستان24 گوتی: "رێككه‌وتنێك له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان واژووكراوه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا و هه‌تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وامه".
نیاز ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له داهاتوودا نازانم ئه‌گه‌ر پێویست بكرێت رێككه‌وتنێكی تر واژوو بكرێت یان به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ئه‌وه له كاتی خۆیدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیستی سه‌وز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "به‌ڵام تا ئێستا هیچ بابه‌تێكی له‌وجۆره نه‌هاتۆته ئاراوه كه جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌بێ جێبه‌جێبكرێت".
غالب محه‌ممه‌د عه‌لى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كوردستان24 گوتی: "ده‌بوایه كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌و رێككه‌وتنه 12 خاڵییه پێشوه‌خت جێبهجێبكرابوایه (كه‌چی) تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه وه‌كو دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر".
غالب محه‌ممه‌د عه‌لی گوتیشی: "چونكه 1100 به‌ڕێوبه‌ر هه‌یه له پارێزگای سلێمانی ئه‌م 1100 به‌ڕێوه‌به‌ره تا ئێستا هیچیان گۆڕانكارییان نه‌كراوه به سی ڤی".
ئه‌وه‌شی گوت: "ده‌بوایه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه به سی ڤی بگۆڕێن، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا به حزبیانه ئه‌و كه‌سانه داده‌ندرێن و بیر له‌و رێككه‌وتنه نه‌كراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر ئه‌وه من لێره‌وه داواكارم له هه‌ردوولا له سه‌رپه‌رشتیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ده‌سته‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه رێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردووه".
م.ح