تۆنی بلینكن: ژمارەی چەكدارانی داعش كەمیكردووە

بلینکن ئامادە نەبوو ژمارەی ئێستای چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا ئاشکرا بکات

K24 – ھەولێر:

تۆنی بلینكن، بەرپرسی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکات ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، ئەمەش بەھۆی ھێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی.

تۆنی بلینکن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە بەردەم لیژنەی دارایی کۆنگرێسی ئەمریکا، رایدگەیاند، کە بەھەماھەنگی ھێزە لۆکارڵییەکان، ھێزی ھاوپەیمانان توانیوویانە  40% خاکی عێراق و  10% خاکی سووریا لە دەست داعش رزگار بکەن.

ئەو قسانەی بلینکن، لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی پێنچشەممە، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا سی ئای ئەی لەمەڕ شەڕ داعش کۆببێتەوە.

بلینکن ئامادە نەبوو ژمارەی ئێستای چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا ئاشکرا بکات، بەڵام لەسەرەتایی ئەمساڵدا ئاشکرای کردبوو کە ژمارەیە چەکدارەکان لەنێوان 20 ھەزار بۆ 30 ھەزار چەکدار كەم بووەتەوە.

لە ماوەی رابردوو چەندین بەرپرسی باڵای ئەمریكا و ھاوپەیمانان باسیان لە كەمبوونەوەی ژمارەی چەكدارانی داعش كردووە لە عێراق و سووریا.

Fly Erbil Advertisment