بۆچی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات؟
پێشتر دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم یه‌كێك بوو له پرۆژه‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
بەشێك لە حزبە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەڵێن، ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان ھۆكاری سەرەكی مانەوەی كوردە لە چوارچێوەی عێراقدا.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان هه‌رچه‌نده وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن متمانه‌یان به عێراقێكی یه‌كگرتوو نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئیستاش هه‌ر له چوارچێوه‌ی عێراق ماونه‌ته‌وه، ماوه ماوه‌ش شاندێكی كورد به‌غدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ره‌خنه له سياسه‌تى هه‌ندێك حزبی كوردستان ده‌گرێت، كه پشتيوانى له مانه‌وه‌ى كورد له ناو پرۆسه‌ى سياسى عێراقدا ده‌كه‌ن.
له رابردوو، دابه‌شبوونی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی جیاواز، یه‌كێك بووه له پڕۆژه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، به‌ڵام هێشتا ئيداره‌ى كۆشكى سپى پشتيوانى له مانه‌وه‌ى عێراقێكى يهكپارچه ده‌كات.
له ناوخۆشدا پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌و بڕوايهدایه، ناته‌بايى و نه‌بوونى يه‌كهه‌ڵوێستى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ده‌رفه‌تێكى زێڕين بۆ داهاتوويهكى باشتر له كيس كورد ده‌بات.
چهپهكانيش وێڕاى ناكۆكييه ئايدۆلۆژييهكانيان له‌گه‌ڵ دنياى خۆرئاوا، له رووى سياسيشه‌وه له‌و بڕوايه‌دان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵویستی ئه‌مریكا، به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی كورد رووینه‌داوه.
سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆييه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆرينه‌ى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له‌سه‌رى كۆكن، ده‌ستنيشانكردن و بڕياردانى ئارهزوومهندانهيه له‌سه‌ر چاره‌نووسى كورد له عێراقدا.