پارێزگای سلێمانی بیانییه‌ك به‌ نوێنه‌ری خۆی له‌ ئه‌وروپا دیاری ده‌كات

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی له‌ ئه‌وروپا هه‌یه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bbddd688-db21-40a0-9e88-2065156b161f/slimani%20w%20awrupa.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بە گوێره‌ی  دەستووری عێراق بۆ هیچ پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان نییە نوێنەرایەتی لە یەکێتی ئەوروپا و یان هه‌ر  وڵاتێكی دیكه‌، دیاری بکات.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەم هەوڵەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نیگەرانە، کە کەسێکی بیانی بە نوێنەری خۆیان لە یەکێتی ئەوروپا دیاریکردووە.

لە کاتێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەری لە یەکێتی ئەوروپا و لە بەشێك لە وڵاتە ئەوروپییەکانیش نوێنەرایەتی هەیە، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کەسێکی بیانی وەك رێگەپێدراوی ئەنجوومەنی پارێزگا دەست نیشان دەکات، تاكو لە یەكێتیی ئەوروپا و بانكی نێودەوڵەتی كاروبارەكانیان رایی بكات.

بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کۆی دەنگ بریاریان لەسەر ئەو کەسە بیانییە داوە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، نیگەرانە لەم هەوڵەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشیوایە  ئەم هەوڵە دەبێتە هۆی لێکترازان لە نێو پێکهاتەکان و بە پەیامێکی خراپیشی دەزانێت بۆ هەوڵە دیبلۆماسییەکانی باشووری کوردستان.

بەپێ دەستووری عێراق هەر پارێزگایه‌ك دەتوانێت نوێنەرێك لە یەکێتی ئەوروپا یان نوێنەرێك لە کۆنسوڵخانەکانی عێراق، لە دەرەوەی وڵات  دەست نیشان بکات، بەڵام بەپێ دەستووری عێراق ئەم رێگە پێدراوانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: "تەنها حکوومەتی هەرێم دەتوانێت نوێنەرایەتی دیاری بکات و ئەو کەسەش ئەنجوومەن دیاری کردووە بۆ کارێك راسپێرداروە ناتوانرێت نوێنەر بێت".

چاودێران پێیانوایە، ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەجێندای بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانە، کە لە هەوڵی دروستکردنی هەرێمی سلێمانیدان و زۆر جاریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری داوەتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە دەسەڵاتی زیاد لە پێوست بەکار دەهێنێت.

Fly Erbil Advertisment