"دوو شۆفێر كه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كاریانده‌كرد پڕوپاگه‌نده‌ی (داعش)یان هه‌ڵگرتبوو"
ئه‌و دوو شۆفێره له كاره‌كانیان ده‌ركراون

K24 – هه‌ولێر:
گۆڤاری "دیێرشبیگل" ئه‌ڵمانی دوێنێ بڵاویكردوه‌ته‌وه دوو شۆفێر كه له‌لای كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت كاریانده‌كرد كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كات، (سیدی)یان هه‌ڵگرتبوو كه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) له خۆگرتبوو.
له به‌شێكی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، گۆڤاری (دیێرشبیگل) له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوی نه‌هێناون گواستوویه‌تییه‌وه و گوتی: ئه‌و شۆفێره كه یه‌كێكیان له بڕۆكسل و ئه‌وی دیكه‌شیان له ستراسبۆرگ بوه له كاره‌كانیان ده‌ركراون و پۆلیسی به‌لجیكاش لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كات.
له‌به‌ر له‌به‌رچاوگراتی باری ئه‌منیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌مه بدات، بواریش نه‌ڕه‌خساوه یه‌كسه‌ر به پۆلیسی به‌لجیكی بگه‌ن لێدوان له‌سه‌ر ئه‌مه بدات.
گۆڤاره‌كه زیاتر گوتی 65 شۆفێر ئێستا له بڕۆكسل بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌رله‌مانتاران كارده‌كه‌ن كه ژماره‌یان 751 ئه‌ندامه، زیاد له‌وه‌ش 85 شۆفێری دیكه له ستراسبۆرگ له‌گه‌ڵ 23 شۆفێر یه‌كێتیی ئه‌وروپا دایمه‌زراندوون.
دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی مانگی رابردوو كه بوونه هۆی كوژرانی 32 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه، به‌لجیكا له باری ئاماده‌باشی ئه‌منیدایه.
سه‌رچاوه: al-Hayat له REUTERS ، و: م.ح