له به‌شێكى كۆليجى ئادابى زانكۆى سه‌لاحه‌دين خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی دەگاتە ناو كەرتی خوێندن و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینیش ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستا و پێداویستی تایبهتەوە چەند بەش و بەڕێوەبەرایەتیەكمان داخستووه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی دەگاتە ناو كەرتی خوێندن و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینیش ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستا و پێداویستی تایبهتەوە چەند بەش و بەڕێوەبەرایەتیەكمان داخستووه، قوتابیان و مامۆستایانی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆلیژی ئاداب كه به‌شه‌كه‌یان به‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه‌وتووه ناچنە هۆڵه‌كانی خوێندن.
قوتابيان، درووشمى "حكومه‌ت پێویستی به ئێمه‌یه، نامانه‌وێت ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنمان به‌فیڕۆبچێت"يان ده‌وته‌وه و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان ده‌یانه‌وێ نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕى.
كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی وه‌ك قوتابیانی باسی ده‌كه‌ن خوێندنیان به زمانی ئێنگلیزییه، خوێندكارانیان ده‌توانن جگه‌له كه‌رتی حكومی به ئاسانی له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌ن.
سه‌رۆكی به‌شه‌كه هاوشانی مامۆستا و قوتابیه‌كان هاتووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، بڕیاریشیداوه، ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن جارێكی دیكه نه‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌م بڕیاره هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
قوتابیان و مامۆستایان چاوه‌ڕوان بوون، سه‌رۆكی زانكۆ بێته لایان، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیان بێ سوود بوو، سه‌رۆكی زانكۆش ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیاره ته‌نها كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ناگرێته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێك به‌ش له كۆلیژی هونه‌ر جوانه‌كان و په‌روه‌رده چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ش بگرێته‌وه.
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له 14 كۆلێژ و 80 به‌شی زانستی پێكهاتووه، ژماره‌ی قوتابیانی ده‌گاته 26 هه‌زار، خاوه‌نی 2200 مامۆستایه كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران و 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریشی هه‌یه، به‌قسه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له داهاتوودا به‌هۆی چاكسازی ژماره‌ی به‌شه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردێت.