پەرلەمانی بەرازیل بڕیاری لە کار لابردنی سەرۆکی وڵات پەسەند دەکات

بڕیاری کۆتایی لابردنی سەرۆکی بەرازیل لای ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە ماوەتەوە

K24-هەولێر

پەرلەمانی بەرازیل درەنگانی شەوی رابردوو بڕیاری لە کار لابردنی سەرۆکی بەرازیل، دێلما رۆسیفی لە پۆستەکەی پەسەند کرد و چاوەڕوان دەکرێ ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل بڕیاری کۆتایی لەبارەی لابردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی بدات.

پەرلەمانی بەرازیل بەکۆی 367 دەنگ واتا زیاتر لە دوو لەسەر سێی ژمارەی پەرلەمانتاران بڕیاری لە کار لابردنی سەرۆکی بەرازیلی پەسەند کرد، لە کاتێکدا مەرجە تەنیا 342 پەرلەمانتار ئەم بڕیارە پەسەند بکەن بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل دەست کراوە بێ لە پرسی لابردنی سەرۆکی وڵات لە کارەکەی.

دێلما رۆسیف کە لە ساڵی 2010 وە بە هەڵبژاردن بووەتە سەرۆکی بەرازیل، یەکەم ئافرەتە لە بەرازیل بە درێژایی مێژووی نوێی ئەو وڵاتە ئەو پۆستە وەردەگرێ و بەرهەڵستکارانی بە مامەڵەکردن بە سامانی گشتی بەرازیل تۆمەتباری دەکەن.

سەرچاوە: AFP، ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment