سێ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی كلس له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا كران
دووه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و شارۆچكه بۆردومان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند سێ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی كلس له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا(باكووری كوردستان) كراون.
شارۆچكه‌ی كلس له نزیك سنووری سووریایه و دوو رۆژه له‌سه‌ر یه‌كتر بۆردوماندهكرێت.
به‌رپرسێكی ئه‌منیی توركیا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆوه هیچ كه‌س نه‌كوژراوه به‌ڵام هه‌ندێك بریندارهه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی توركیا زیاتر گوتی: سوپای توركیا وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه ده‌داته‌وه.
ئه‌وه چه‌ندین جاره له ناو خاكی سووریاوه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه به مووشه‌ك شارۆچكه‌ی كلس بۆردوماندهكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح