سێ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی كلس له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا كران

دووه‌م رۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و شارۆچكه‌ بۆردومان ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند سێ مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی كلس له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا(باكووری كوردستان) كراون.

شارۆچكه‌ی كلس له‌ نزیك سنووری سووریایه‌ و دوو رۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌كتر  بۆردومانده‌كرێت.  

به‌رپرسێكی ئه‌منیی توركیا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆوه‌ هیچ كه‌س نه‌كوژراوه‌ به‌ڵام هه‌ندێك بریندارهه‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ی توركیا زیاتر گوتی: سوپای توركیا وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ ناو خاكی سووریاوه‌ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه‌ به‌ مووشه‌ك شارۆچكه‌ی كلس بۆردومانده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز، و: م.ح